گووگڵ ماپس

گووگڵ مەپس - Google Maps
چەشنی پێگە نەخشەی وێب
تۆمارکردن ئازاد،
زمان(ەکان) زمانی سەرەکی ئینگلیزییە،
خاوەن گووگڵ
دروستکران لە لایەن جێنس ئیلسترۆپ ڕاسموسێن
خستنەکار

٠٨ شوبات ٢٠٠٥؛ ٤٬٧٢٧

ڕۆژ لەمە پێش
ڕەوشی ھەنووکەیی چالاکە
بینای گووگڵ مەپس لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلی تایبەت به وێنه کێشانی ستریت ڤیوو

گووگڵ ماپس (بەکوردی:نەخشەکانی گووگڵ) (بە ئینگلیزی: Google Maps) یەکێکە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ، لە ٨ی شووباتی ٢٠٠٥ خرایە بەردەست بەکارهێنەران.

بەکارهێنەران دەتوانن بەبێ بوونی هەژماری گووگڵ سوودی لێ ببینن و سەیری گشت نەخشەی جیهان بکەن. بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر چینی گەشتیاران دەگرێتەوە بەهۆکاری ئەوەی لەو خزمەتگوزاییەدا زۆرینەی شوێنە گەشتیارییەکان وەک هوتێل و چێشتخانە و شوێنە جیهانییەکانی بەردەست کراوە و بەکارهێنەرانی دەتوانن لەڕێگای کۆمپیوتەر یان تاتەبژمێر یان مۆبایلە هۆشمەندەکان سوودی لێببینن و بەکاری بهێنن و ئەوانەی خاوەن هەژماری گووگڵن دەتوانن شوێنەکان لەسەر نەخشە زۆر بکەن لەڕێی گووگڵ مەپ مەیکەرەوە، لە نەخشەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەشێکیش لە ئەورووپا بۆ زۆرێ لە مۆبایلە هۆشمەندەکان و تاتەبژمێرەکان بەشێوازی سێ ڕەهەندی (سێ دووری) وەشان کراوە، جگە لەوەش بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ سەیری هەندێ شوێن بکەن لە جیهان و دەتوانن سوود لە شێوازی بینینی سەتەلایتی ببینن.


Developed by მერაბ მგელაძე